وێنەی سێلفی چەند ساڵێكە لەلایەن ئەو كەسانەی وێنە دەگرن بۆتە باو، چەندین ئامێر بۆ وێنەگرتنی سێلفی واتە وێنەی رووبەڕوو بەرهەم هاتوون، دواترین ئامێر كەڤەرێكەكە بە flip it ناسراوە، كەڤەری ناوبراو چوار تایبەتمەندی هەیە وەك: پاراستنی مۆبایلەكە لەكەوتن و بەركەوتن، بوونی گۆچانی تایبەت بە وێنەی سێلفی، دوگمەیەك بۆ وێنەگرتن لە رێگای دوورەوە..
دەسك یان گۆچانی تایبەت بە كەڤەرەكە تا 56 سانت درێژ دەبێتەوە، دوگمەی تایبەت بە وێنەگرتنی لێ جیا دەبێتەوەو دەتوانی لە رێگای دوورەوەش وێنە بگری، شایانی ئاماژە پێدانە كەڤەرەكە بە ئاسانی لە گیرفاندا جێگای ببێتەوە، بەڵام تەنیا لەگەڵ مۆبایلی ئایفۆن دەگونجێت.