پرۆگرامێكی وەرگێڕان بۆ سەد زمان

پرۆگرامێكی وەرگێڕان بۆ سەد زمان
پرۆگرامەكانی وەرگێڕان گەلێكن، جگە لەوەش ئەپلكەیشنی تایبەت بە وەرگێڕانیش بۆ مۆبایلە سمارتەكان زۆرن، هەركام كارایی و توانایی خۆیان هەیە، یەكێك لە پرۆگرامە سەركەوتووەكانی وەرگێڕان تایبەت بە مۆبایل پرۆگرامی samesame visual translatorە بۆ هەر دوو سیستەمی ئەندۆرید و ئای ئۆ ئێس دەگونجێت، دیكشنەرێكی وێنەیی تێدایە، بۆ نموونە لە وێنەی میوەیەك نیشان بدە ناوی میوەكە بە سەد زمان گۆ دەكات.
پرۆگرامەكە زۆربەی شتەكانی ریزبەندی كردوون، وەك خواردەمەنی، داروگوڵ، باڵندە و گیاندار، ئابووری و سیاسی...تاد. پرۆگرامەكە بۆ وەرگێڕان ئافلاینە و پێویستی بە ئینتەرنێت نییە. هەروەك ئاماژەی پێدرا سەد زمانی نووسین و 30 زمانی دەربڕینی تێدایە.
Top