پاوەربانكێك بۆ هەمیشە

پاوەربانكێك بۆ هەمیشە
پاوەربانكێك بۆ هەمیشە

گرفتی سەرەكی زۆربەی مۆبایلەكان تەواو بوونی شەحنی باترییە، بەتایبەتی ئەو كاتانەی كارەبا نابێت یان لە شوێنێكی كە هیچ وزەیەكی لێ نییە. پاوەربانكەكان تارادەیەك كێشەیان چارەسەر كردووە، بەڵام ئەوانیش هەموویان وەك یەك نین و هەیە بەیەكجار یان دووجار شەحنكردنەوە وزەی نامێنێت..
پاوەربانكی anker یەكێكە لەو پاوەربانكانەی كە دەتوانی بەهۆیەوە بەبێ ترس لە دابەزینی شەحنی باتری سەفەر بكە.
پاوەربانكی ناوبراو دەتوانی هەتا 40 جار مۆبایل یان تەبلێت شەحن بكاتەوە. چوار جێگای USB هەیە و دەتوانی لەیەك كاتدا چوار مۆبایل پێكەوە شەحن بكاتەوە، جگەلەوەش شوێنێكی تایبەتی بە شەحنكردنەوەی لاپتۆپ هەیە و دەكرێت هەتا 15 جار لاپتۆپی پێ شەحن بكرێتەوە، تەنانەت دەكرێت بەفرگرێكی بچووكیشی پێ شەحن بكرێتەوە. پاوەربانكەكە جگە لە وزەی كارەبا بە وزەی خۆریش شەحن دەكرێتەوە.
Top