وەشانێکی نوێی نەرمەکاڵای پانگو بۆ جەیلبرێککردن بڵاوکرایەوە

وەشانێکی نوێی نەرمەکاڵای پانگو بۆ جەیلبرێککردن بڵاوکرایەوە
دوای ئەوەی لە ماوەی ڕابردوودا گرووپی پانگو جەیلبرێکی ڕاگەیاند بۆ وەشانەکانی ٩.٢ تا ٩.٣.٣، ئەمڕۆش وەشانێکی نوێی نەرمەکاڵاکەی بڵاوکردەوە کە بەکاردێت بۆ جەیلبرێککردن. لە وەشانی یەکەمی نەرمەکاڵاکەدا کێشەی زۆر بەدی دەکرا، کاتێک کە ئامێرەکە جەیلبرێک دەکرا ئەوا تووشی چەندەها کێشە دەبوویەوە، تەنانەت لە بەشێک لە ئامێرەکاندا دوای ڕیستارت کردنەوە ئەوا سیدیا تێکدەچوو وە دەبوایە دووبارە جەیلبرێکی بکەیتەوە، ئەمەش ڕەخنەیەکی زۆری بەکارهێنەرانی لێکەوتەوە و گرووپەکەیان لەو کێشانە ئاگادار کردەوە.

ئەمڕۆ گرووپەکە وەشانی ١.١ ـی لە نەرمەکاڵاکە بڵاوکردەوە، لەم وەشانەدا زۆربەی کێشەکان چارەسەرکراون، ئێستا بەکارهێنەران دەتوانن ئەم نەرمەکاڵایە لەڕێگای پێگەی فەرمی پانگو (کرتە بکە) دابەزێنن و دووبارە ئامێرەکانیان جەیلبرێک بکەنەوە، بەپێی وتەی گرووپەکەش ئێستا لەگەڵ دابەزاندنی نەرمەکاڵاکە دەتوانیت “بڕوانامەی گونجێنراو” بۆ نەرمەکاڵاکە دابەزێنیت و لەکاتی بوونی هەرکێشەیەک ئەوا نەرمەکاڵاکە بۆتی چارەسەر دەکات، بەو مانایەی کە ئەگەر هاتوو سیدیا لە ئامێرەکەتدا لەکارکەوت ئەوا بەهۆی نەرمەکاڵایەکەوە کە لەسەر ئامێرەکەتدا جێگیر دەکرێت دەتوانیت دووبارە بە ماوەیەکی زۆر کەم بیخەیتەوە گەڕ، ئەم نەرمەکاڵایەش تا مانگی چواری ساڵی داهاتوو بەردەستە و لەکاردایە.

سەرچاوە www.kitn.net
Top