سایتێك بۆ كۆكردنەوەی و ریزبەندی فایلە كلۆدەكان
چەند ساڵێكە ئاسانكارییەكی زۆر كراوە بۆ هەڵگرتن و داكردنی فایلە گرنگە تاكەكەسییەكان، بۆ نموونە بەڵگە و دوكۆمێنتە گرنگەكان لە فلاش یان كۆمپیوتەردا راناگیردرێن چونكە ئەگەری تێكچوون و سڕانەوەیان هەیە، بۆ ئەم مەبەستە لە پرۆگرامەكانی هەڵگرتنی فایلەكان لە ئینتەرنێتدا وەك: گوگل درایڤ، درۆپ بۆكس، وان درایڤ...تاد هەن كە بە ئاسانی فایلەكان هەڵدەگرن.. سایتی https://www.zeropc.com/ گشت ئەو سایتانانەی لەخۆیدا كۆكردۆتەوە و پێویست بەوە ناكات هەموو جارێك سەریان لێبدەی..
