ئەنگوستیلەی سمارت چاودێریت دەكات

ئەنگوستیلەی سمارت چاودێریت دەكات
لەو هەرێم و ناوچانەی كە ئەمنییەتی تێدا نییە دەبێ لە هەر ئامێرێك بۆ چاودێری و ئەمنییەت سوود وەربگری، گەلێك ئامێر بەرهەم هاتوون كە ئەركیان چاودێرییە، بەڵام رەنگە هیچیان وەك ئەو ئەنگوستیلە سمارتە بەئاسانی لەبەردەستدا نەبێت، ئەنگوستیلەی هۆشمەندی mangos سیستەمی بلوتوسی لەسەرە بەكارهێنەر لەكاتی مەترسی و پێویستدا دەتوانی بە داگرتنی دوگمەیەك هاوڕێیان و نزیكانی خۆی ئاگادار بكاتەوە. ئەنگوستیلەكە زیاتر بۆ خانمانە بۆ ئەو كاتانەی یەكێك لە شەقامدا گێچەڵیان بۆ ساز دەكات. دیارە بەرلەو ئەنگوستیلەیەش ئەنگوستیلەی Nimb بەرهەم هاتبوو كە دەتوانێت لە رێگای GPS ەوە لەكاتی پێویستدا پەیام بۆ ئەو ژمارانە دەنێرێت كە پێشووتر تێیدا دیاری كراون و هەروەها شوێنەكەشیان بۆ دیاری دەكات.
Top