مۆبایلی UMI Super تایبەتمەندییەکی بەرز و نرخێکی گونجاو!
تایبەتمەندییەکانی مۆبایلی UMI Super:
•شاشە: ٥.٥ ئینچ بە ڕوونی فوول ئێچ دی و لە جۆری SHARP
•بوونی پارێزەری Corning Gorilla Glass 3 بۆ شاشە کە دژی شکان و خۆڵ و تۆزە
•پڕۆسێسەر: Helio P10 ـی هەشت ناوکی لە جۆری ٦٤-بت و بە خێرایی ٢ گێگاهێرتز
•ڕام: ٤ گێگابایت
•بیرگەی ناوەکی: ٣٢ گێگابایت
•پشتگیری لە بیرگەی دەرەکی دەکات تا فراوانی ٢٥٦ گێگابایت
•کامێرای پشتەوە: ١٣ مێگاپیکسڵ
•کامێرای پێشەوە: ٥ مێگاپیکسڵ
•بوونی تایبەتمەندی پەنجەمۆر
•بوونی دەرچەی USB Type-C
•سیستمی کارپێکەر: ئەندرۆید مارشماڵۆو
•باتری: ٤٠٠٠ میلی ئەمپێر
•پشتگیری لە بارگاوی کردنەوەی خێرا (Quick Charge) دەکات
•دەتوانرێت دوو سیم کارت لەسەر مۆبایلەکە بەکاربهێنرێت
•بە سێ ڕەنگ (خۆڵەمێشی، زێڕی، شین) بەردەستە
•نرخ: ٢٢٠ دۆلار
پارچەکانی ئەم مۆبایلە لەلایەن چەند کۆمپانیایەکی بەناوبانگەوە بەرهەم هێنراون، باتری مۆبایلەکە لەلایەن کۆمپانیای سۆنییەوە بەرهەم هێنراوە کە توانایەکی بەرزی هەیە و بۆ ماوەیەکی زۆر کاردەکات، پڕۆسێسەرەکەی کە Helio P10 ـیە لەلایەن کۆمپانیای Mediatek بەرهەم هێنراوە، ڕامەکەی کە فراوانی ٤ گێگابایتە لەلایەن کۆمپانیای سامسۆنگـەوە بەرهەم هێنراوە. هەروەها شاشەکەی لەلایەن کۆمپانیای SHARP بەرهەمهێنراوە، کامێراکەیشی کە ١٣ مێگاپیکسڵە دروستکراوی کۆمپانیای بەناوبانگی Panasonic ـە.
سەرچاوە www.kitn.net
