بەکارهێنەرانی واتسئاپی ئایفۆن پارێزراو نین
بەرنامەی واتسئاپ لە ئێستادا بە یەکێک لە پارێزراوترین بەرنامە دادەنرێت و بەکارهێنەریکی یەکجار زۆری هەیە.
بەڵام ئەوەی جێگای سەرسوڕمانە ئەوەیە کە توێژەرێکی بواری ئاسایشی ئینتەرنێت بەناوی جۆهانتان زدزایسکی توانیویەتی چەند بەڵگەیەک دەست بخات لەوەی کە دوای سڕینەوەی نامەکانی واتسئاپ لەسەر مۆبایلی ئایفۆن، ئەوا چەند رەگێکی ئەو نامانە لەناو مۆبایەلەکە جێ دەمێنێت و بەهیچ شێوەیەک ناتوانی یەکجارەکی بیسڕیەوە تەنانەت ئەگەر ئەرشیفەکانیشی بسڕیەوە. تا ئەوکاتەی بەرنامەی واتسئاپ بە تەواوی دەسڕیەوە لە مۆبایلەکەتدا.
