ئامێرێكی گرنگ بۆ گــرافیست نەخشەسازان
خوێندكارێك بەناوی (فیونا) ئامێرێكی تایبەتی بە پرۆگرامی ئیندیزاین بەرهەم هێناوە ئەم ئامێرە كە بە spector ناسراوە، ئەركی ئەوەیە كە نموونەیەك لە فۆنت یان رەنگێكی تایبەت سكا بكات و بەشیوەی راستەوخۆ لە ئیندزایندا دایبەزێنێت. بۆ نموونە فۆنتێكت لە پرۆگرامەكەدا نییە، یان رەنگێكی تایبەتیت نییە بۆ دروستكردنیشی كاتی دەوێت، ئامێرەكە راستەوخۆ نموونەیەك لە فۆنتەكە یان رەنگەكە هەڵدەگرێت و لە ئیدزایندا دایدەبەزێنێت بەهەمان سایز و قەوارەی خۆیەوە.
