زۆرترین زانیاری دەربارەی یاری sniper ghost warrior 3

زۆرترین زانیاری دەربارەی یاری sniper ghost warrior 3
دوای ئەوەی یاری (Sniper 2 Ghost Warrior) دەرچوو ئێستا کار لەسەر بەشی سێیەم دەکرێت کە بڕیارە لە بەرواری ٢٧-١-٢٠١٧ بکەوێتە بازاڕەکان.

به‌پێی هه‌واڵی ماڵپه‌ره‌ ته‌كنه‌لۆژیه‌كان ئه‌م یاریه‌ بۆ کۆنسوڵەکانی (کۆمپیوتەر”ویندۆز” ، پلەیستەیشن چوار ، ئێکس بۆکس ١) بەردەست دەبێت .

یارییەکە لەلایەن کۆمپانیای ( سی ئای گەیمس) دروستکراوە و دەرهێنەری یارییەکە ناوی(پاوڵ ڕۆبینسۆن)ە .

له‌ هه‌مان كاتدا ئو یاریه‌ بە ئۆفڵاین کار دەکات واتە یارییەکە ئۆنڵاین نییە، هه‌روه‌ها یارییەکە بەشێوازێکی مۆدێرن دروستکراوە کە شەڕەکان لە شەڕی ناوخۆیی و دەرەکی پێکهاتوون .
Top