Sniper: Ghost Warrior 3 یاری جیهانی كراوه و كه‌سی یه‌كه‌مه گه‌شه‌پێدراوه له‌لایه‌ن Ci Games و له‌لایه‌ن هه‌مان كۆمپانیا بڵاوده‌كرێته‌وه ئه‌م به‌شه سێهه‌مین زنجیره‌یه له‌یاریه‌كانی Sniper: Ghost Warrior كه هه‌ردوو به‌شه‌كه‌ی تر له ساڵانی ۲۰۱۰ و ۲۰۱۳ بڵاوكرانه‌وه یاریه‌كه به‌فه‌رمی له به‌رواری ۲۰۱۷/۱/۲۷ بۆ هه‌ریه‌ك له ئامێره‌كانی [PC , XboxOne , PlayStation 4] بڵاوده‌كرێته‌وه . ڕووداوه‌كانی یاریه‌كه له وڵاتی جۆرجیا ده‌بێت كاتێك شه‌ڕی ناوخۆ له نێوان سێ نه‌ته‌وه‌ی ئه‌و وڵاته‌دا ڕووده‌دات له یاریه‌كه‌دا تۆ ڕوڵی سه‌ربازێكی ئه‌مریكی ده‌بینیت به‌ناوی Jonathan North كه له‌ئه‌ركێكدا ده‌بێت بچێته جۆرجیا بۆ دۆزینه‌وه و كوشتنی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه شه‌ڕه ناوخۆیه‌كه‌یان هه‌ڵگیرساندووه .