جزدانەكەت قەت ون نابێت

جزدانەكەت قەت ون نابێت
زۆر لە ئێمەمانان جزدانی پارەمان بزر كردووە، ئەوەی گرنگ پارەكە نەبووە بەڵكو زۆر شتی گرنگی تێدابووە وەك هەویە و كارتی زانیاری و بەڵگەی گرنگی دیكە بە یەكجاری لەدەست چوونە.. لە وڵاتی ئێمەدا هێشتاش كارتی بانكی نییە... ئەگینا لە وڵاتانی پێشكەوتوو تەنانەت وڵاتانی دەوروبەرمان زۆرلەمێژە پارە لە جزدان ناخرێ و بەڵكو كارتی بانكی هەیە.
بۆ رێگاچارەی جزدان بزر كردن، ئامێرێكی بچووك هەیە بەناوی (ڤالی) بە جزدانەكە هەڵدەواسرێ و پاشان بەهۆی پرۆگرامێكەوە كەلەسەر مۆبایل داندراوە هەركاتێك جزدانەكەت تەنیا 20 مەتر لەخۆت دوور كەوتەوە مۆبایلەكە دەست بە جەرەس لێدان دەكات. ئەدی ئەگەر مۆبایلەكەتان بزر كرد چ دەكەن.. ئەوكات دست بە جزدانەكە دابێنە لە مەودای 30 كیلۆمەتر مۆبایلەكەت دەست بە جەرەس لێدان دەكات..
Top