چەند ساڵێكە ئامێری پاڵاوتنی ژینگەی دەوروبەر بە سایز و قەوارەی جیاجیاوە كەوتوونەتە دەستی بەكارهێنەران، هەركام كارایی و توانایی خۆیان هەیە، ئامێری (wynd)یش یەكێكە لەو ئامێرانە. كە لەگەڵ مۆبایل پەیوەند دەدرێت و كۆنتڕۆڵ دەكرێت و زانیاری سەبارەت بە چۆنییەتی هەواری ژینگەی دەوروبەر دەزانرێت، ئامێرەكە بە قەد بتڵێكی بچووكی ئاو دەبێت. بەهۆی ئەو هەستەوەرانەی تێیدایە چۆنییەتی هەوای ژینگە وەك (گەردیلەی گوڵ و گیا، تۆز و خۆڵ و دووكەڵ) هەڵدەسەنگێنێ، زانیارییەكان لە رێگای مۆبایلێكەوە بە بەكارهێنەر دەگات. ئەگەر فیلتەرەكەشی تەواو بوو ئامێرەكە ئۆتۆماتیكی پەیام بۆ ناوەندی فرۆشیارییەكەی دەنێرێ و ئەوان خۆیان دێن دایدەنێن.