گووگڵ خزمەتگوزاریەکی نوێ بۆ ئەندرۆید زیاد دەکات بۆ پاراستنی هاوڵاتیان

گووگڵ خزمەتگوزاریەکی نوێ بۆ ئەندرۆید زیاد دەکات بۆ پاراستنی هاوڵاتیان
کۆمپانیای گووگڵ یەکێکە لە گەورە کۆمپانیاکانی بواری تەکنەلۆژیای سەردەم و بەردەوام کار لەسەر تایبەتمەندی نوێ دەکات لە بەرهەمەکانی.
لە ئێستادا کۆمپانیاکە کار لەسەر تایبەتمەندیەکی ناوازە دەکات لە سیستەمی ئەندرۆیدی مۆبایلە هۆشمەندەکان ،بۆ زیاد کردنی تایبەتمەندیەک بە پارێزەری ژیان ناسراوە، ئەم تایبەتمەندیە نوێیە بریتیە لەوەی کە هەرکاتێک کەسێک تووشی هەر رووداوێک بێت و پەیوەندی بە ٩١١ ەوە یان پۆلیس و فریاکەوت بکات بۆ بەهاناوە چوونی، جا بۆ پۆلیس یاخود ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن بێت، ئەوا لەگەڵ ئەنجام دانی پەیوەندیەکە، مۆبایلەکەت راستەخۆ بەهۆی GPS ەوە شوێنەکەت بۆ ناوەندی فریاکەوتن دەنێرێت بۆ ئەوەی زۆر بەخێرایی شوێنەکەت بدۆزنەوە و بەهاناتەوە بچن ،جیا لەوەی خۆت ناونیشانی خۆت بدەی.
ەمەش ئاسانکاریەکی باش و خێرا دەبێت، بەتایبەت لە هەندێک کات کە کەسەکە نازانێت لە چ شوێنێک دایە بە تەواوی، واتە ناونیشانەکە بەباشی نازانێت،
Top