تەرازوویەكی دیجیتالی گرنگتر لەوەی بیری لێدەكەیەوە
كۆمپانیای نۆكیا و كۆمپانیا withings جۆرێك لە تەرازووی دیجیتالیان بەناوی body Cardio بەرهەم هێناوە كە چەندین ئەركی گرنگ ئەنجام دەدات. تەرازووەكە كێشان ئەركی سەرەكییەتی، دواتر پێت دەڵێت جەستەت لە چەند شت پێكهاتووە، وەك چەندی ئاوە، چەندی گۆشتە، پەیكەربەندی ئیسكت چۆنە. لێدانی دڵت چەندە و زەختت چەندە. تەرازووەكە لەگەڵ مۆبایل پەیوەند دەدرێ و زانیارییەكان لە رێگای پرۆگرامێكەوە شیدەكرێنەوە و بەكارهێنەر نە تەنیا دەزانی كێشی چەندە بەڵكو دەزانێ چ نەخۆشیەكیشی هەیە. تەرازووەكە لە ساڵێكدا تەنیا یەكجار پێویستی بە شەحنكردنەوە هەیە.
