ئامێرێكی تایبەت بۆ وەرگێڕان

ئامێرێكی تایبەت بۆ وەرگێڕان
لەو چەند ساڵەی دواییدا گەلێك ئامێر بەرهەمهاتن و لەداهاتووشدا بەرهەم دێن كە ئەركیان وەرگێڕانە، زۆربەی ئامێرەكان دوای بیستنی قسەكانی بەرامبەری دەست دەكەن بە وەرگێڕان، بەڵام ئامێرێكی تایبەتی وەرگێڕان بەرهەمهاتووە كە هاوكات لەگەڵ قسەكردن دەست دەكات بە وەرگێڕان.. ئامێری waverly labs کە لە وێنەكەدا دیارە ئامێرێكی بچووكە وەك هیدفۆنێك دەبێت بەكارهێنەر لەسەر گوێی دادەنێت، ئەو قسانەی لە دەوروبەر دەیبیستێ راستەوخۆ وەریدەگێڕێ..
كاركردی ئامێرەكە بەم شێوەیە لەوكاتەدا گوێ دەداتە وتەكانی بەرامبەری هاوكات بە پرگرامێكی تایبەت كەلەسەر مۆبایل داندراوە لە پەیوەندی دایە و لەو رێگایەوە وەرگێڕانەكە وەردەگرێ و شەپۆلە دەنگییەكان دەكاتە دەق و جارێكی دیكە دەكرێنەوە بە دەنگ بۆ ئامێرەكە بەڕێ دەكرێنەوە.
Top