دوای چاوەڕوانییەکی زۆری بەکارهێنەرانی ئایفۆن و ئایپاد، لە کۆتاییدا گرووپی پانگوی چینی جەیلبرێکی ڕێکوپێکی بۆ وەشانەکانی ئای ئۆ ئێسی ٩.٢ تا ٩.٣.٣ ڕاگەیاند. ئەمە هەواڵێکی زۆر خۆش بوو بۆ بەکارهێنەران، دەتوانین بڵێین ئەمڕۆ ڕۆژی خۆشی بەکارهێنەرانی ئایفۆن و ئایپادە! لە ئێستادا بەرنامەکە ئامادەیە بۆ بەکارهێنەران بۆ ئەوەی لەسەر کۆمپیوتەرەکانیان دایبگرن و لەڕێگایەوە ئایفۆنئایپادەکانیان جەیلبرێک بکەن. تا ئێستا بەرنامەکە تەنها بە زمانی چینی بەردەستە، بەڵام گرووپی پانگو لە کارکردندایە بۆ بڵاوکردنەوەی بەرنامەکە بە زمانی ئینگلیزی و چاوەڕوان دەکرێت لە ماوەیەکی زۆر نزیکدا بەرنامەکە بە زمانی ئینگلیزیش بڵاوبکرێتەوە. لەبەر ئەوەی بەکارهێنەران زۆر بەپەلەن بۆ دانانی جەیلبرێک بۆ ئامێرەکانیان، بۆیە لەم بابەتەدا باس لە چۆنیەتی جەیلبرێک کردنی ئایفۆن و ئایپادەکانتان دەکەین.
جەیلبرێکەکە ئەم ئامێرانە دەگرێتەوە:
iPhone 5s – iPhone 6 – iPhone 6 Plus – iPhone 6s – iPhone 6s Plus – iPhone SE – iPod Touch 6G – iPad Mini 2 – iPad Mini 3 – iPad Mini 4 – iPad Air – iPad Air 2 – iPad Pro