پایسكلی ئەلكترۆنی هۆشمەند

پایسكلی ئەلكترۆنی هۆشمەند
پایسكل بە یەكێك لە گرنگترین ئامێرە ژینگە پارێزەكان دادەنرێت، كە هەم ژینگە پیس ناكات و هەم تەندروستی بەكارهێنەرەكەی دەپارێزێت... لەسەردەمی دیجیتالیدا پایسكیلی گۆڕانی بەسەرداهاتووە، ئەوانیش هۆشمەند بوونە و هەندێكیشیان ئەلكترۆنین و ئەوكاتەی بەكارهێنەر ماندوو دەبێت وزەی پێویستی هەیە بۆ ئەوەی نەوەستێت و درێژە بە رێگارۆیشتن بدات.
كۆمپانیای (شیائومی) پایسكیلێكی بەرهەم هێناوە كە دەنوشێتەوە و جێگایەكی ئەوتۆ ناگرێت، جگە لەوەش شەحن دەبێتەوە و لەكاتی پێویستدا دەتوانی بەكارهێنەرەكەی سوودی لێوەربگرێت.. پایسكیلی جۆری Mi QiCycle هێزی بەكارهێنەرەكەی هەڵدەسەنگێنێ و ئەگەر هەستی پێكرد كەم هێز بووە وزەی پێویست لە باتری شەحنكراوەكەی پێدەبەخشێ، باترییەكەی هەتا مەودای 45 كیلۆمەتر شەحنی دانابەزێت بە خێرایی 20 كیلۆمەتر لەكاتژمێردا.. سەرەڕای ئەوەش خۆی كۆمپیوتەرێكی بچووكی لەگەڵدایە كە توانای نیشاندانی خێرایی، نیشاندانی شەحنی باتری و مەودای رۆیشتوو نیشان دەدات، لەگەڵ ئەوانەش لێدانی دڵی بەكارهێنەرەكەی و رێژەی چەوری سووتێندراویش نیشان دەدات...
Top