پێگەى تۆرێنتى (KickAss) دواى دەستگیرکردنى دامەزرێنەرەکەى داخرا
بە گوێرەى هەواڵێکى وەزارەتى دادى وڵاتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا، دوێنێ چوارشەممە دامەزرێنەری پێگەى (KickAss) بەناوى (Artem Vaulin) کە بە ڕەگەز ئۆکرانییە، لەسەر داواى ئەمریکا لە وڵاتی پۆڵەندا دەستگیرکرا، ڤاولین کۆمەڵێک تۆمەتى لەسەر ساغبۆتەوە کە پەیوەندیدارن بە سەرپێچیکردنى مافی خاوەنداریەتى و مافى چاپ و لەبەرگرتنەوە.
ڤاولین تا ئێستا نەتوانرابوو دەستگیربکرێت بەهۆى گۆڕینى شوێنەکەى وڵات بۆ وڵات و گۆڕینى دۆمەین و سێرڤەرى پێگەکەى سەرەڕاى ئەو هەموو هەوڵەى بۆ دۆزینەوەى دەدرا، گەنجە ٣٠ ساڵەکە خۆى جەخت لە تۆمەتەکانى دەکاتەوە و دەڵێت کە زیاد لە بلیۆنێک بابەت بڵاوکراوەتەوە لە پێگەکەى بێ گوێدانە مافی خاوەنداریەتى!
پێگەى (KickAss) لە ساڵی ٢٠٠٨ دامەزرا و یەکێک بوو لە پێگە بەنێوبانگەکانى تۆرێنت و داهاتى ساڵانەى بە ١٢،٥ تا ٢٢،٣ ملیۆن دۆلار دادەنرا، ڕۆژانە ٥٠ ملیۆن سەردانکەرى هەبوو و بۆیە لە ڕیزبەندى ٦٦ دەهات وەک پڕ سەردانترین پێگەکانى جیهان، پێگەکە زۆرجار جار تووشی بەستکردن دەبوویەوە لە هەندێک وڵاتانى ئەوروپا و ئاسیا بۆیە چەندان جار ناونیشان و دۆمەینەکەى دەگۆڕا و ئەمانەى خوارەوەیش ناونیشانى ئەو پێگەیە بوون بەڵام ئێستا هەمووی لە کارکەوتوون!
•kickasstorrents.com
kastatic.com
thekat.tv
kat.cr
kickass.cr
kickass.to
kat.ph
سەرچاوە www.kitn.net
