کۆمپانیای کۆرنینج نەوەی پێنجەمی شووشەی Gorilla Glassـی ڕاگەیاند
ئەم نەوە نوێیە شووشەی Gorilla Glass وەک کۆمپانیای ناوبرا ئاماژەی پێداوە بەرگەی کەوتن دەگرێت لە بەرزی ١.٦ مەتر لە کاتی کەوتنە خوارەوە ئەمەش پێشتر تاقی کراوەتەوە زیاتر لە ٨٠%ـی ئەو ئامێرانەی پاراستووە لە شکانی ڕوونماکانیان لە کاتی کەوتن لەم بەرزیەوە.
وە یەکەم مۆبایلیش کە چاوەڕوان دەکرێت نەوەی پێنجەمی Gorilla Glassـی تێدا بەکار بهێنرێت گەلاکسی نۆت ٧ دەبێت کە وا بڕیارە لە مانگی داهاتوو بە فەرمی ڕابگەیەنرێت ئەمەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە کۆمپانیای سامسۆنگ خاوەنی ٧.٥ـی پشکی کۆمپانیای کۆرنینجە بە پێی ڕێکەوتنێک کۆمپانیای سامسۆنگ تا ساڵی ٢٠٢٣ بۆی هەیە شووشەی Gorilla Glass بەکار بهێنێت لە بەرهەمەکانی.
