دەستەوانە یان مۆبایلی سمارت

دەستەوانە یان مۆبایلی سمارت
دەستەوانە یان پەنجەوانەی ئەویش دیجیتالی و هۆشمەندەكەی زۆر لەمێژ نییە هاتۆتە ناو جیهانی تەكنەلۆژیای نوێ، ئەگینا پێشووتر دەستەوانە كەرەسەیەك بووە بۆ پاراستنی دەستەكان لە بەركەوتن و كاركردنی رۆژانە...
دەستەوانەی هۆشمەندی Glovdi زۆرتر تایبەتە بە وەرزشوان و ئەوانەی كاری رۆیشتن و راكردن دەكەن وەك ئەو كەسانەی لە سوپادا كار دەكەن. دەستەوانەكە شاشەیەكی گەورەی هەیە و بەڵام بازنەیەیە. لە كۆتایی شاشەكەش كاتژمێرێكی هۆشمەند هەیە. دەستەوانەكە هەموو تایبەتمەندییەكی مۆبایلە هۆشمەندەكانی هەیە وەك پەیوەندی كردن، دۆزینەوەی شوێن (GPS) كامێرا. بۆ ئەنجامدانی ئەو ئەركانەش تەنیا ئەوەندە بەسە كە پەنجەكانت بجوڵێنی هەر پەنجەیەش بۆ كارێكی تایبەت دیاری كراوە.
Top