تابلۆیەكی دیجیتالی هۆشمەند و سەرنج راكێش
ئەلبۆمە دیجیتالییەكان لەمێژە هاتوونەتە بازاڕ، هەرچەندە لەگەڵ ئەو تایبەتمەندییانەی هەیانە بەڵام كڕیار بەكارهێنەری كەمە، لە هەموو جیهاندا بەم شێوەیە، بۆیە دۆستێك نووسی بووی، نەوەی دوای ئێمە نەوەی بێ ئەلبۆمە.. لەم دواییەدا ئەلبۆمێكی دیجیتالی هۆشمەند بەتایبەتمەندی دیكەوە بەرهەم هاتووە. تابلۆی هۆشمەندی (acanvas)، جیاوازی ئەم ئەلبۆمە هۆشمەندە لەوەدایە وەك تابلۆیەكی سەرنج راكێش بە دیوار هەڵدەواسرێ، بەهۆی سیستەمی وای –فایەوە بە ئینتەرنێتەوە پەیوەند دەدرێت و ئەوكات دەتوانی تابلۆكانی كام هونەرمەندی جیهانیت بە دڵە بەپێی ریزبەندی و بە سلاید و بە شێوەی سەرنج راكێش نیشان بدات. نە تەنیا ئەوە بەڵكو وەك هەموو ئەلبۆمە دیجیتالییەكان دەتوانێت وێنەی سەر مۆبایل یان كۆمپیوتەرەكەشت لەسەر شاشەكە نیشان بدات. تایبەتمەندی دیكەی ئەوەیە كە هەركاتێك شەحنی دابەزی، ئۆتۆماتیكی خۆی شەحن دەكاتەوە.
