چۆنیەتی گواستنەوەی بەرنامەکان لە میمۆری مۆبایلەکەتەوە بۆ Micro SD (ئەندرۆید)
فەرموون بە چۆنیەتی گواستنەوەی بەرنامەکان بۆ سەر میمۆری کاردی دەرەکی (Micro SD). بە وێنە ڕونکراوەتەوە
ڕێگای یەکەم: لە مۆبایلەکەتەوە
١- سەرەتا بڕۆ بەشی Settings لەسەر مۆبایلەکەت پاشان کرتە لەسەر Applications بکە
٢- ئەو بەرنامەی کە ئەتەوێ بیگوازیتەوە کرتەی لەسەر بکە پاشان هاوشێوەی ئەم وێنە ئەبینیت.
کرتە بکە لەسەر MOVE TO SD CARD
بەم شێویە بە ئاسانی توانیت بەرنامەکە بکەیتە سەر مێمۆری کاردەکەت
ڕێگای دووەم: بەکارهێنانی بەرنامە
هەندێک لە بەرنامەکان ناتوانرێت بە ڕێگای یەکەم بگوازرێتەوە بەو پێیەی کە ڕیگە نادرێت ئەم بەرنامانە دەستکاری بکرێت ، بەڵام بە بەکارهێنانی Apps Movable توانای ئەوەت پێدەدات ئەو کارە بکەیت بە ئاسانی.
پاش دابەزاندن و دامەزراندنی بەرنامەکە لەسەر مۆبایلەکەت ( لەخوارەوە بۆم داناویت بە لینکێک) تەنها کرتەیەک بکە لەسەر Only ROM.2
پاشان بۆ ساتێک دەست لەسەر ئەو بەرنامەیە ڕاگرە کە ئەتەوێ بیگوازیتەوە بەم شێوەیە زانیاریەکان دێتە سەر شاشە.
Move apps-1
ئێستا پێویستە Unintall ی بەرنامەکە بکەیت لەسەر مێمۆری مۆبایلەکەت و پاشان Install بکەو بەرنامەکە لەسەر Micro SD دابەزێنە.
بەرنامەکە دابەزێنەکاتێک بەرنامەکە ئەسڕیتەوە (Uninstall) لەسەر مێمۆری مۆبایلەکەت ئەوا هەموو داتا پاشەکەوتکراوەکانی تایبەت بە بەرنامەکە ئەسڕێتەوە بۆیە باشترە هەر سەرەتا کە بەرنامەکەت دابەزاند لەسەر مۆبایلەکەت دوای ئەوە لە ڕێگەی ئەم بەرنامەیەوە بیگوازیتەوە سەر micro SD ئینجا بەکاری بهێنیت.
https://play.google.com/store/apps/details?id=com.gmail.heagoo.sdcardmovable&hl
سەرچاوە زانست وتەكنەلۆژیا
