کۆمپیوتەرەکەت کێشەی هەبوو پێویست ناکات فۆرمات بکەیت ئەم بەرنامە بەکاربهێنە

کۆمپیوتەرەکەت کێشەی هەبوو پێویست ناکات فۆرمات بکەیت ئەم بەرنامە بەکاربهێنە
زۆرجار کۆمپیوتەرکانمان توشێ هەندێ کێشەی سادە ئەبێتەوە بەڵام بەهۆی ئەوەی نازانین کێشەکە چییە پەنا ئەبەینەبەر فۆرمات کردن، ئەمەش کاتێکی زۆری ئەوێ و وە هەموو بەرنامەکانمان لە دەست ئەچێت کە دامەزراوە لەسەر کۆمپیوتەرەکەمان.
بەڵام کاتێک ڕیستۆر پۆینت دروست ئەکەین ئەوا هەرکاتێک لە دەهاتودا توشی ئەم کێشانە بوینەوە ئەوا ئەتوانین بگەڕێنەوە بۆ ئەو بەروارەی کە ڕیستۆر پۆینتەکەمان دروست کردووە بۆیە پێویست ناکات فۆرمات بکەین واتە کۆمپیوتەرەکەمان وەک ئەو کاتەی لێ یەتەوە کە ڕیستۆر پۆینتمان دروست کردووە.
هەرچەندە ئەگەر کەسێک شارەزای کەمێک هەبێت لە کۆمپیوتەر ئەوا ئەتوانێت لە ناو سیستەمەکەدا ئەم خاڵە دروست بکات و سودی لێ ببینێت بەڵام ئەگەر شارەزایت نیە لە دروستکردنی ڕیستۆر پۆینت ئەوا ئەم بەرنامە (Restore Point Creator) ئەو کارەت بۆ ئاسان ئەکات.

سەرچاوە زانست وتەكنەلۆژیا
Top