بە مۆبایل چاودێری گوڵ و گیای ماڵەوە بكە
ئامێرێكی بچووك بەناوی (ecoqube Air) كە ئەركی پارێزگاری كردن لە گوڵ و گیای ماڵەوەی هەیە. ئەو ئامێرە لەكاتی پێویستدا گوڵ و گیاكان ئاو دەدات، مادەی خۆراكیان پێدەدات. ئەو گەردیلە و تۆزانەی كە زیانیان هەیە هەڵدەمژێ. سەرەڕای ئەوەی كە ستایلێكی جوان بەماڵەوە دەبەخشێت بەهۆی گلۆپە رەنگاورەنگەكانی وا دەكات ئەندامانی ماڵەوە خەوێكی خۆشیان هەبێت.
بە ئەپلكەیشنێك كە تایبەتە بەو ئامێرە لەسەر مۆبایل دادەنرێت دەتوانی بە وردی سەرنجی گەشەكردنی گوڵەكانی ماڵەوە بدەی و هەر بە مۆبایل فەرمان بە ئامێرەكە بكەی.
