موبەریدەكانیش دەبنە دیجیتالی

موبەریدەكانیش دەبنە دیجیتالی
ئێستاكە وەرزی گەرمایە و موبەریدە گرنگترین ئامێری ئەلیكترۆنی ماڵەوەیە. چەندین ساڵە دیزاین و شێوازی كاركردنی مۆبەریدەكان گۆڕانێكی ئەوتۆیان بەسەر نەهاتووە، مۆبەریدە تەنیا دوگمەیەكی هەیە بۆ هەڵبوون و كوژانەوە. هەندێك مۆبەریدەش هەیە كە ریمۆت كۆنتڕۆڵیان هەیە..
ئامێرێكی بچووك بەناوی (remo) بەرهەم هاتووە كە گشت موبەریدەیەك دەكاتە دیجیتالی، ئامێرە بچووكە دەتوانیت زۆر كار ئەنجام بدات، ئەگەر سارد بوو ئوماتیكی بیكوژێنێتەوە، هەوای ژوورەكە بە جۆرێك رێك بخات كە لەگەڵ ژوورەكە بگونجێت، وزە كەم و زۆر بكات. بەهۆی ئەپلكەیشنێكەوە لەگەڵ مۆبایل پەیوەند دەدرێت و دەكرێت لەسەر مۆبایلەكەت پەمپی ئاوەكەی بكوژێنیەوە. موبەریدەكە خێرا و كەم بكەی..
Top