باشترین بەرنامەی داگرتنی ڤیدیۆی فەیسبوک و ئینستاگرام و یوتوب بۆ مۆبایل

باشترین بەرنامەی داگرتنی ڤیدیۆی فەیسبوک و ئینستاگرام و یوتوب بۆ مۆبایل
ڕاستە چەندین بەرنامەی تر هەن کە ئەتوانی ڤیدیۆ لە ماڵپەڕەکانی وەک فەیسبوک و ئینستاگرام یان یوتوب دابگریت بەڵام کێشەی هەرە گەورەی ئەو بەرنامانە ئەوەیە کە ئەبێ بۆ هەر یەک لەو ماڵپەڕانە بەرنامەیەکی تایبەت دابەزێنیتە سەر مۆبایلەکەت کە ئەمەش زۆرجار بێزارکەرە و مۆبایلەکەمان خاو ئەکاتەوە، بەڵام تیبەتمەندی هەرە ناوازەی ئەم بەرنامەیە ئەوەیە کە ئەتوانی بۆ زیاتر لە٢٠ ماڵپەڕ بەکاریبهێنی و ڤیدیۆ دابگریت ئەویش بەرنامەی Snaptube App .ئامۆژگاری هەر کەسێک ئەکەم ئەگەر خاوەنی مۆبایلی ئەندرۆیدە ئەیەوێ ڤیدیۆ داونلۆد بکات ئەوا ئەم بەرنامەیە بەکاربهێنێت.
بەکارهێنانی زۆر ئاسانە، بەڵام ئەم ئەپە لە پلەی ستۆری تایبەت بە گوگڵ نیە و ئەبێ لە ماڵپەڕی سەرەکی دایبەزێنیت بۆیە لەگەڵم بن تا بتوانن بێ کێشە دایبەزێنن و بەکاری بهێنن. ئەم بەرنامەیە زیاتر لە ٣٠ ملیۆن بەکارهێنەری هەیە بۆیە هیچ لێی مەترسن و بەکاری بهێنن.
پاش ئەوەی بەرنامەکەت کردەوە چ ماڵپەڕێکت ئەوێ بڕۆ ژورەوە ئێمە لێرەدا باسی فەیسبوک ئەکەین بۆیە
١-پەنجە لەسەر لۆگۆی فەیسبوک دابگرە و دواتر بڕۆ ژورەوە لە فەیسبوکەکەتەوە.
٢-پاشان بڕۆ سەر ئەو ڤیدیۆی کە ئەتەوێ دایبگریت
٣- لە بەشی خوارەوەی ڤیدیۆکە پەنجە لەسەر download یان تحميل دابگرە و کەمێک چاوەڕی بکە تا لینکی داونلۆدەکەت بۆ دروست ئەکات.
٤- پەنجە لەسەر لینکەکە دبگرە و دواتر ڤیدیۆکە دەست ئەکات بە دابەزین.

http://www7.zippyshare.com/v/RkBCiZXS/file.html

سەرچاوە زانست وتەكنەلۆژیا
Top