ئامێری بڵندگۆی سۆنی LSPX-S1 ڕووناککەرەوە بناسە!
خاوەن لاشەیەکی ڕێک و مامناوەند و درێژە، کێشی ئامێرەکە ۹۲۰ گرامە و لە ئەلەمنیۆم دروستکراو. جیاکەرەوەی ئەم بڵندگۆیە ئەوەیە لەدوای ئەوەی خاوەن دەنگێکی ناوازەیە، دەتوانێت ڕووناکیەکی جوان ببەخشێت لە ڕێگەی گڵۆپێکەوە بە ڕەنگێکی زەرد. سۆنی LSPX-S1 GLASS خاوەن باتریەکی بەهێزە، توانای کارکردنی بە شەپۆلی Bluetooth ـەوە تا ٤ کاتژمێره، وە وەشانی Bluetooth ـەکەی ۳.۰ و مەودای شەپۆلەکەی 60 Hz-40,000 Hz هێرتزە.
تەکنەلۆژیای گڵۆپەکەی LEDـەیە و بە شێوەیەکە کە ڕووناککردنەوەکەی ئازاری چاو نادات و بە شێوەیەکی سروشتی دەیبینیت. گرنگتر لەوە دەتوانیت ئامێرەکە کۆنتڕۆڵ بکەیت له ڕێگەی ئەپی تایبەتیەوە، دەتوانیت کۆنتڕۆڵی ئاستی ڕووناکی و لێدانی میوزیکی مۆبایلەکەت لە لایەن ئەپەکەوە بەناوی dedicatedـەوه!
خاوەن دەنگێکی بەهێزە بە تایبەتمەندی clear audio+ و چەند تایبەتەندیەکی تری لە Modeـەکەی بۆ گۆڕینی دۆخی دەنگی دانراوە. وابزانم چاوەڕوانی زانینی نرخەکەیت؟ نرخی LSPX-S1 بە فەرمی ۷۹۹$ی ئەمریکیە لە هەموو پێگەکان، لە دوای ئەوەش بێجگە لەو تایبەتمەندیانەی باسکران، خاوەن چەندانی ترە! لەکوێ بیکڕین؟ لێرە لە Moma Store کە لەلایەن پێگەی فەرمی سۆنیەوە بەستەری بۆ کراوە، سەردانی بکەن و بیکڕن:https://goo.gl/PvEQyg. کە لە هەموو پێگە فرۆشیارەکان نرخی ٨۰۰$.
سەرچاوە www.kitn.net
