چۆنیەتی هێنانەوەی فۆتۆ و ڤیدیۆ و نامە سڕاوەکان (ئەندرۆید)
دەتوانن بەم بەرنامەیە كارەكە بەسەر كەوتووی ئەنجام بدەن بەم خالانە
How to Install EaseUS MobiSaver for Android
پاش دابەزاندنی بەرنامەکە لەسەر کۆمپیوتەرەکەت بەم هەنگاوانەی خوارەوە فایلەکانت بهێنەرەوە؛
١-مۆبایلەکەت پەیوەست بکە بە کۆمپیوتەرەکەوە، بە بەکارهێنانی کیبڵی USB کەمێک چاوەڕێ بکە تا مۆبایلەکەت ئەناسێتەوە پاشان کلیک بکە لەسەر Start.
٢-پاش ئەوەی مۆبایلەکەت پەیوەست بوو بەشێوەیەکی ئۆتۆماتیکی دەست ئەکات بە گەڕان بۆ ئەو شتانەی سڕاونەتەوە.
تکایە با پاتری مۆبایلەکەت شەحنی تەواوی هەبێت
٣-پاش ماوەیەک هەموو فایلە سڕاوەکان ئەهێنێتەوە و بەرنامەکە زۆر بەشێوەیەکی باش پۆڵێنی ئەکات لە لای دەستە چەپەوە ئەتوانی بیبنیت.
نامە و پەیوەندیەکانت بەشێوەی سور دەر ئەکەوێت
٤- پاشان ئەتوانی ئەو فایلەی ئەتەوێ بیهێنیتەوە دیاری بکەیت و دواتر کلیک بکە لەسەر Recover
جێگایەک دیاری بکە بۆ پاشەکەوتکردنی بۆ نمونە لەناو فۆڵدەرێک بە ناوی Deleted Data
سەرچاوە زانست وتەكنەلۆژیا
