"سناپ چات" سوپرایزێکی گەورەی ھەیە

بەکارھێنەرانی بەرنامەی "سناپ چات" پێشنیاری پشتگیری کردنی پێشکەش کردنی خزمەت گوزاری ھونەری ئەو بەرنامەیە دەکەن لە تیمی سیستەمی ویندۆز بەمەبەستی بەکارخستنی ئەپلیکەیشنەکە بۆ سیستەمی ویندۆز بەھۆی ئەوەی ئێستە ژمارەی بەکارھێنەرانی بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە.


تیمی سیستەمی ویندۆز بە شێوەیەکی فەرمی ئەو داوایەی بەکارھێنەرانی قبوڵ کردووە و دڵنییان دەکاتەوە لەم زووانە دەست دەکەن بە کارخستنی ئەپلیکەیشنەکە بۆ ویندۆزەکان.


سیستەمی ویندۆز ئاماژەیشی بەوە کردووە لە ئێستەدا دەستنیان بە کارە ھونەرییەکان کردووە، ھەروەھا کۆپییەکی نوێی لە بەرنامەکانی فەیسبوک و تویتەر و ماسنجەر بۆ بەکارھێنەرانی ویدۆز ١٠ خستووتە کار.
Top