خێراترین ئۆتۆمبێل لە جیھاندا
کۆمپانیای "ئەستۆن مارتن"ـی بەریتانی خێراترین ئۆتۆمبێلی جیھانی بەرھەم ھێناوە بەناوی "AM-RB ٠٠١" کە دەتوانرێت لە بواری پێشبڕکێ بەکاربھێنرێت.
ئۆتۆمبێلەکە بەوە جیا دەکرێتەوە کە مەکینەکەی لە ١٢ پیستۆن پێکدێت و توانای ڕۆیشتنی ھەیە بە پێوەری ٩٠٠ ئەسپ، بەمەیش دەبێتە خێراترین ئۆتۆمبێلی جیھان، نیاز وایە ئەو ئۆتۆمبێلە بۆ ساڵی ٢٠١٨ تەنھا ٩٩ دانەی لێ بکەوێتە بازاڕاکانەوە بە نرخی ٦٠٠ ھەزار دۆلار
