ساندیسک چارسەری کەمی میمۆری ئایفۆنی کرد(داهێنانێکی ناوازە)

ساندیسک چارسەری کەمی میمۆری ئایفۆنی کرد(داهێنانێکی ناوازە)
یەکێک لەو رەخنەنانە کە بەردەوام بەکارهێنەرانی ئایفۆن لە مۆبایلەکانیان دەگرن ئەوەیە کە رێگە نادات میمۆری زیاد بکەیت و میمۆری خۆشی شوێنی زۆر شت نابێتەوە.
بۆ ئەم مەبەستەش کۆمپانیای ساندیسک کە کۆمپانیایەکی تایبەتمەندە بە دروست کردنی میمۆری و هارد لە داهێنانێکی ناوازەدا، توانی کەیسێکی مۆبایل بە ناوی ئای ئێکسپاند میمۆری کەیس دروست بکات کە لەهەمان کاتدا میمۆری دەرەکیە و دەتوانی لە رێگەیەوە توانای ئایفۆنەکەت زیاد بکەت.
کۆمپانیاکە رایگەیاندوە کە کەیسەکە (کەڤەری مۆبایل) هەڵگەری هەریەکە کە لە میمۆری 32GB, 64GB or 126GB دەبێت و تەنها بۆ ئایفۆنی شەش و شەش ئێس دروست کراوە.

سەرچاوە techeye.org
Top