ئەژماری بەرێوەبەری جێبەجێکاری گووگڵ هاککرا!
گروپی هاککەری ئەوەرماین ، کە ماوەیەک پێش ئێستا توانیان ئەژماری مارک زوکەبێرگ بەرێوەبەری تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک هاک بکەن ، ئەمجارە توانیان ئەژماری سەندار پیچای لە ماڵپەڕی کواڕا هاک بکەن ، لەهەمان کاتدا لە پەیامیکیان دا نووسیویانە کە ئاسایشی ئەژمارەکەی زۆر لاوازە!
ئەژمارەکەی پیچای لە کواڕا پەیوەست کرابوو، بۆیە هاککەران توانیان پەیامەکە لە تویتەریش بڵاو بکەنەوە هەموو هەوادارانی توشی سەرسوڕمان بکەن.
هەروەها لە پەیامەکەدا نوسیویانە کە ئەوان دەستکاری هیچ شتێک ناکەن و پاسۆردەکە ناگۆڕن ، بەڵکو تەنها پشکنینی بەهێزی وشەی نهێنیەکەیان کردوە.
سەرچاوە techeye.org
