کۆمپانیایەکى چینى کۆپی Galaxy S7ى دروستکرد بە کەمتر لە ١٠٠ دۆلار!

کۆمپانیایەکى چینى کۆپی Galaxy S7ى دروستکرد بە کەمتر لە ١٠٠ دۆلار!
ئەمە شتێکى نوێ نییە کەوا هەندێک کۆمپانیاى چینی بەردەوام هەوڵی کۆپیکردنى مۆبایلە بەناوبانگەکانى کۆمپانیا مەزنەکانى جیهان دەدەن، بەڵام هەندێکیان تەواو سەرساممان دەکەن بەوەى کە بەتەواوى کۆپیەکى ناوازەى مۆبایلەکە دەکەن وەک ئەوەى کۆمپانیاى (Elephone) کردوویەتى.
کۆمپانیا چینیەکە دوێنێ مۆبایلەکەى بەناوى (Elephone S7) ڕاگەیاند کەوا کت و مت لە دیزایندا بە (Galaxy S7 Edge) دەچێت بە تێچوێکى کەمتریش!
مۆبایلەکە دوو جۆرە و هەردوو جۆرەکەش بە هەمان شووشە لە پێشەوە و دواوە پارێزراون و بە پرۆسێسەری MediaTek Helio X25 کاردەکەن و تا ئێستاش کۆمپانیاکە هیچی ترى لەسەر تایبەتمەندییەکانى تر نەدرکاندووە، هاوکات نرخى یەکەمیان 189.99 دۆلارە و نرخى دووەم جۆریش 99.99 دۆلارە.
بێگومانیش هەرچەندە لە دەرەوە شێوەیان یەک بێت بەڵام ناتوانین هەردوو مۆبایلەکە لە ڕووى ناوەوە(ڕەقە کاڵا) بەراورد بکەین.

سەرچاوە www.kitn.net
Top