رۆبۆتەكانیش هەست بە ئازار و ژان دەكەن

رۆبۆتەكانیش هەست بە ئازار و ژان دەكەن
رۆبۆتەكانیش هەست بە ئازار و ژان دەكەن
ئەوی لە فیلمە خەیاڵییە زانستییەكان دا دەیبینین پێدەچێت لە جیهانی واقعیشدا بێتە دی. لەم چەند ساڵەدا ئەو رۆبۆتانەی بەرهەم هاتوون دەكرێت زۆر كاری گرنگیان پێ بسپێری. بەڵام رۆبۆت، رۆبۆتە و مرۆڤیش مرۆڤ. رۆبۆت رەنگە قەت شوێنی مرۆڤ نەگرێتەوە، چونكە هەستی نییە، دەركی نییە، لە خەم و شادی تێناگات.. بەڵام زاناكان هەوڵ دەدەن رۆبۆتەكانی داهاتوو ئەوەندە لە مرۆڤ نزیك بن تەنانەت وەك مرۆڤ بیربكەنەوە و هەستیان هەبێت..
زانكۆی هانۆڤەری ئەلمانیا دەستەیەكی داناوە بۆ ئەوەی كە بتوانن رۆبۆتێك بەرهەم بێنن كە وەك مرۆڤ هەستی هەبێت. دەستەكە لەكارەكەیاندا زۆر چوونەتە پێش و توانیویانە رۆبۆتێك بەرهەم بێنن كە وەك مرۆڤ هەست بە ژان و ئازار بكات، ئەو رۆبۆتە دەتوانێت گیانی زۆر كەس لە مەترسی رزگار بكات، بۆ نموونە ئەوكاتەی زەوی لەرزە دێت، یان ئەوكاتەی بەكارهێنەرەكەی تووشی كارەساتێك دەبێت..
Top