دەستبەندێك بۆ وازهێنان لە جگەرە

دەستبەندێك بۆ وازهێنان لە جگەرە
دەستبەندێك بۆ وازهێنان لە جگەرە
ئەوانەی جگەرە كێشن بەردەوام گلەییانە لە جگەرە كەچی ئیرادەیان نییە دەستی لێهەڵگرن، خووی خراپ هەر جگەرەكێشان نییە، بەڵكو تەمبەڵی و جوڵە نەكردن، دەست بڵاوی و ئەبلەخەرجی و زۆر خووی دیكەش..
بڕیار وایە دنیای دیجیتالی چارەیەكیش بۆ ئەوە بدۆزێتەوە، هەرچەندە ئەستەمە تێیدا سەركەوتوو بێت، دەستبەندێك بەناوی pavlok بەرهەم هاتووە كە بە رای كۆمپانیای بەرهەمهێنەر دەتوانێت خووە نائاساییەكانی وەك زۆر خواردن، جگەرە كێشان، نووستنی زۆر، دەستبڵاوی واتە پارە بە هەدەر دان كەم بكاتەوە..دەسبتەندەكە پەیوەندی هەیە بە كارتی بانكی بەكارهێنەرەكەی و هەركە هەستی پێكرد زیاد لە پێویست پارەی لێ دەچێتە دەر دەست دەكات بە ناردنی تەزووی كارەبایی و ئەوە بەو مانایە دێت كە ئاگادار بە كارتەكەت زۆری تێدا نەماوە. هەرچەندە ئەوە لە وڵاتی ئێمەدا كار ناكات چونكە نە سیستەمی بانكی هەیە و نە گیرفانیش پارەی تێدایە. بەڵام بۆ ئەوانەی دەیانەوێ كێشیان دابەزێنن رەنگە بە سوود بێت، چونكە لەكاتی زۆر خواردندا ئاگاداریان دەكاتەوە كە بەسە دەست هەڵگرە..
Top