گرنگترین به‌رنامه‌ بۆبه‌کارهێنه‌رانی ئینته‌رنێت

گرنگترین به‌رنامه‌ بۆبه‌کارهێنه‌رانی ئینته‌رنێت
وه‌ک ده‌زانین ئێستا به‌کارهێنه‌رانی ئینته‌رنێت به‌ته‌واوی زیادی کردوه‌ که‌م که‌س هه‌یه‌ ئێستا کۆمپیوته‌ری هه‌بێت و ئینته‌رنێتی نه‌بێت ، به‌ڵی بێگومان پاش ئه‌وه‌ی کۆمپانیاکانی بواری گه‌یاندن چه‌ندین جۆر له‌ ته‌کنه‌لۆژیای گه‌یاندنی نێتیان هێنایه‌ بازاڕه‌کانی کوردستانه‌وه‌ و گه‌یاندنی بۆ شوێنه‌ دوره‌ ده‌سته‌کان ئیتر به‌ ته‌واوی وڵاته‌که‌مان به‌م خێراییه‌ گه‌شه‌ی کرد له‌م بواره‌دا ، به‌ڵام یه‌کێک له‌ کاره‌ساته‌ گه‌وره‌کان که‌ هه‌میشه‌ به‌کارهێنه‌ران نیگه‌ران ده‌کات و ناتوانن به‌ته‌وای سود له‌ نێت وه‌ربگرن نه‌بوونی زانیاریه‌ سه‌باره‌ت به‌م ته‌کنه‌لۆژیا نوێیه‌ ، جیهانی ئینته‌رنێت جیهانێکی فراوانه‌ هه‌موو که‌سێک له‌م تۆڕه‌دا بوونی هه‌یه‌ ، وه‌هه‌ر که‌سێک ڕۆژانه‌ به‌م تۆڕه‌دا بگه‌رێت توشی سه‌دان کێشه‌ ده‌بێت و هه‌ندێک جار کۆمپیوته‌ره‌که‌شی به‌ته‌واوی تێک ده‌چێت به‌هۆی کاری فایلی زیان به‌خش و ڤایرۆسه‌وه‌ ، یه‌کێکی تر له‌ کێشه‌ بڵاوه‌کان له‌ وڵاتی خۆماندا خێرایی هێڵه‌کانی ئینته‌رنێته‌ که‌ به‌ڕاستی جێگای شه‌رمه‌زاریه‌ پاش ئه‌و هه‌موو ساڵه‌ به‌م خێراییه‌که‌مه‌ و به‌و نرخه‌ گرانه‌ هێڵه‌کانی نێت ده‌گات به‌ ده‌ستمان ، به‌هه‌ر حاڵ لێره‌دا باسی به‌رنامه‌یه‌ک ده‌که‌م که‌ به‌ڕاستی ده‌بێت هه‌ر به‌کارهێنه‌رێکی ئینته‌رنێت دایبه‌زێنێت ، من دڵنیام ئه‌وه‌ی ئه‌م به‌رنامه‌ دابه‌زێنێت هه‌رگیز په‌شیمان نابێته‌وه‌و هاوڕێکانییشی له‌م بابه‌ته‌ ئاگادار ده‌کاته‌وه‌ فه‌رموون بزانین ئه‌م به‌رنامه‌ چیه‌و بۆچی به‌کاردێت .

به‌رنامه‌ی (Ad Muncher) یه‌کێکه‌ له‌و به‌رنامانه‌ی که‌ بۆ ڕاگرتن و پاراستنی به‌کارهێنه‌ران له‌ لاپه‌ڕه‌ی زیان به‌خش دروستکراوه‌ ،که‌ بریتیه‌ له‌ فلته‌رێک به‌ڕوی تۆڕی ئینته‌رنێت دا ، ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی پراوسه‌ره‌کاندا ده‌گونجێت وه‌ک ( Internet Explorer, Firefox, Opera, Google Chrome, Safari, Flock, Netscape, Maxthon and Avant Browser ) و هه‌ر بابه‌تێکی دیعایات و فایلی سیخوڕی کردن که‌ له‌ڕێگای کردنه‌وه‌ی په‌ڕه‌کانه‌وه‌ دێته‌ کۆمپیوته‌ره‌که‌مان نمونه‌ی وه‌ک (Pando, SopCast, ICQ, Morpheus, Kazaa, PalTalk, iMesh, Bearshare, LimeWire, Yahoo! Music Jukebox, TVAnts) ڕایده‌گرێت و سه‌رباری ئه‌وه‌ش خێرایی ته‌واو ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌ بۆ ئینته‌رنێته‌کانمان ، ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ به‌هیچ جۆرێک کار ناکاته‌ سه‌ر وینه‌ی لاپه‌ڕه‌کانی وێب وه‌ به‌هیچ جۆرێک له‌ تایبه‌تمه‌ندی په‌ڕه‌کان که‌م ناکاته‌وه‌ ته‌نها ئه‌وه‌ی ده‌یکات پاراستنیه‌تی له‌ فایلی زیان به‌خش و زیادکردنی خێرایی ئینته‌رنێته‌که‌ت .

ئه‌م ده‌رچووه‌ی که‌ له‌ به‌رنامه‌که‌ ده‌ستم که‌وتوه‌ ڤێرژنی ( Ad Muncher v4.91 ) به‌ڵام ئێستا له‌ ماڵپه‌ڕی سه‌ره‌کی (v4.93) هاتووه‌ به‌ڵام ناکرێت فول ڤێرژن بکرێت چونکه‌ ته‌نها (30) کار ده‌کات و دواتر ده‌بێت یان به‌رنامه‌که‌ بکڕیت یان ده‌بێت بیسڕیته‌وه‌ چونکه‌ له‌کار ده‌که‌وێت له‌دوای ئه‌و مانگه‌وه‌ . من ئێستا هه‌ر ئه‌و ڤێژنه‌ به‌کار ده‌هێنم که‌ باسی ده‌که‌م تۆش هه‌ر وابکه‌ بۆ ئه‌وه‌ی هیچ کێشه‌یه‌کت توش نه‌بێت .

سەرچاوە I4KURD
Top