پەنجەمۆر بۆ گشت كۆمپیوتەرێك
سیستەمی ئەمنیەتی لە كۆمپیوتەردا گرنگی زۆری هەیە، دانانی كۆدی نهێنی یەكێكە لەو هەنگاوانەی بۆ پاراستنی ئەمنیەتی كۆمپیوتەر و داتاكان دەگرێتەبەر، بەڵام بەتەنیا پاسوۆرد گرنگ نییە، بەڵكو سیستەمی پەنجەمۆر واتە كۆمپیوتەر بە پەنجەمۆری خاوەنەكەی ببێتەوە لە هەمووی گرنگترە. هەرچەندە هەندێك لە لاپتۆپەكان تەكنەلۆژی ناسینی پەنجەمۆری خاوەنەكەیان هەیە. لەمەولا گشت كۆمپیوتەرێك دەكرێت پەنجەمۆری بۆ دابندرێت..
ئامێرێكی بچووك بەناوی Turnkey USB Fingerprint Solution كە لە شوێنی USBی دەخرێت بەرهەم هاتووە كە كاری پەنجەمۆر ئەنجام دەدات، واتە هەتا بەكارهێنەری كۆمپیوتەر نیازی نەبێت كۆمپیوتەرەكە بكاتەوە بەكەس ناكرێتەوە جگە لە پەنجەمۆری خۆی..
