بەرنامەی (PhotoEQ) یەكێكە لەو سێ بەرنامە كە كۆمپانیای (SoftColor) بەرهەمی دەهێنێت ، نوێترین دەرچوو لەم بەرنامەیە كە (1.6.0) بەراستی شیاوی بەكارهێنانە بەچەند هەنگاوێكی ئاسان چەند كارێكی گرافیكی زۆر نایاب بە ئەنجام دەگەیەنرێت تێیدا ، لەو كارانەشی لەم بەرنامەدا دەكرێت گۆرانكاریە لە ڕەنگی وێنەكەدا كە بە ویستی بەكارهێنەر نزیك دەكرێتەوە لە وێنە بەڕەتیەكە ، بەرنامەكە زۆر ئاسانە لە بەكارهێناندا تەنها بە راكێشانی وێنەیەك بۆ ناو بەرنامەكە یەكەم گۆرانكاری بەسەریدا جێ بەجێ دەكرێت كە رونكردنەوەیەتی بەشێوەیەكی زۆر نایاب ، بەڵام دواتریش دەكرێت گۆرانكاری تێدا بكرێت
سەرچاوە I4KURD