هواوەی مۆبایلی Honor A5ی بە تایبەتمەندی بەرز و بە نرخی تەنها ١٠٥ دۆلار ڕاگەیاند
بەڵام کۆمپانیا بەپێچەوانەی پێشبینییەکان مۆبایلی Honor 5Aی ڕاگەیاند کە دەکەوێتە ناو ئەو جۆرە مۆبایلە چینیانەی کە نرخی گونجاوە و تایبەتمەندی بەرزە کە نرخەکەی تەنها ١٠٥ دۆلارە! مۆبایلەکە پڕۆسێسەری جۆری Snapdragon 617 لەسەرە و ڕامی ٢ گێگابایتە و پارتیەکی ئاست بەرزی بەتوانستی ٣١٠٠ ملی ئەمپێر لەسەرە. ئەم مۆبایلە پەنجە مۆری هەیە و کامێرای پشتەوەی ١٣ مێگاپێکسڵە و هی پێشەوەی ٨ مێگاپێکسڵە.
شایەنی باسە، مۆبایلی ناوبراو ئەندرۆیدی وەشانی ٦ مارشماڵۆوی لەسەرە و پشتگیری لە نەوەی چوارەمی ڕایەڵە واتە 4G LTE دەکات. بیرگەی ناوخۆیی مۆبایلەکەش ١٦ گێگابایتە.
سەرچاوە www.kitn.net
