ئۆپێرا بۆ مایکرۆسۆفت: وێبگەڕەکەمان باشترە لە بەکارهێنانى وزەى باتریدا

ئۆپێرا بۆ مایکرۆسۆفت: وێبگەڕەکەمان باشترە لە بەکارهێنانى وزەى باتریدا
دواى ئەوەى کۆمپانیاى مایکرۆسۆفتى ئەمریکى چەند ڕۆژێک پێش ئێستا ڤیدیۆیێکى بڵاوکردەوە کە تێێدا وێبگەڕەکەى مایکرۆسۆفت کە بە ئێج ناسراوە سەرکەوت بەسەر وێبگەڕە بەنێوبانگەکانى تر (کرۆم و فایەرفۆکس و ئۆپێرا) لەبارەى ئەوەى کە کام وێبگەڕ کەمترین وزەى باترى بە فیڕۆ دەبات، هەر زوو ئۆپێرا هاتە دەنگ و وەڵامى دایەوە و ووتى: “وێبگەڕەکەمان باشترە لە بەکارهێنانى وزەى باتریدا“

مایکرۆسۆفت لە تاقیکردنەوەکەدا ٤ لاپتۆپی یەک جۆر و هەمان ڤیدیۆى بە بەرزترین جۆرایەتى و پڕ بە ڕوونما(شاشە)کان کارپێکرد، لە تاقیکردنەوەکەدا وێبگەڕى ئۆپێرا لە پلەى دووەمدا هات دواى وێبگەڕى ئێج، بەڵام وادیارە ئۆپێرا ناڕازى بووە لە ئەنجامەکە و بە تاقیکردنەوەکەى خۆى وەڵامى مایکرۆسۆفتى دایەوە.

لە ئەنجامى تاقیکردنەوەکەدا، ئۆپێرا بە جیاوازییەکى زۆر لە پێشەوەى ئێجە، بەڵام جێگەى سەرنجە وێبگەڕی کرۆمى گوگڵ لە هەردوو تاقیکردنەوەکەدا لە ڕیزى دواوەیە!

سەرچاوە www.kitn.net
Top