گالاکسی نۆت حەوت و تایبەتمەندیە سەرسوڕهێنەرکانی

گالاکسی نۆت حەوت و تایبەتمەندیە سەرسوڕهێنەرکانی
بەرهەمی نوێوی کۆمپانیای سامسونگی کۆری بریتی دەبێت لە گاڵاكسی نۆت حەوت کە مانگی ئەیلولی داهاتوو نمایش دەكرێت.

گاڵاكسی نۆت حەوت وابریارە قەبارەی شاشەكەی (5.7) ئینجی (QHD)ی سامۆلید دەبێت کە دواترینی تایبەتمەندیەکانی شاشەیە و میمۆریی ناوەکی (64) گێگا بایتە، و دەرچەی میمۆری دەرەکیشی دەبێت .
لە هەمان کاتدا، تایبەتمەندی پشکنەری چاو (iris scanner)بۆ زیاد دەکرێت.هاوكات ئاماژەی بەوەش داوە، کە روونی كامێرای دواوەی (12) مێگا پێكسڵە و کامیرای پیشەوەی (5) مێگا پێكسڵە و بەرگەی ئاو و تەمو مژ دەگرێت.

هەروەها سامسونگ ئاماژەی بەوەداوە، ئەو جۆرە مۆبایلە بەهەریەكە لە رەنگەكانی (رەش و زیوی و شین) نمایش دەكرێت.
Top