ئەپڵ بە نیازە لە پایزی ئەمساڵ سیری بۆ سیستەمی ماك جێگیربکات.
شایەنی باسە، بۆ ئه‌وه‌ی یاریدەدەری کەسی ناسراو بە سیری له هه‌موو به‌رهه‌مه‌كانیدا جێگا بكاته‌وه، ساڵی پار ئه‌پڵ سیری وه‌ك تایبه‌تمه‌ندیه‌ك ناساند بۆ هه‌ردوو ئامێری ئه‌پڵ وۆچ و ئه‌پڵ تی ڤی، وه بۆ ٢٠١٦ سیری له كۆتاییدا بڕیاری داوه ڕێگا بگرێته به‌ر به‌ره‌و ماك.
ئەپڵ لە ٢٠١٢ـەوە لە تاقیگەکانیدا چەندین وەشانی OSXی لەگەڵ سیری تاقیکردووەتەوە، به‌ڵام ئێستا ئه‌پڵ دیدگایه‌كی ڕوونی هه‌یه بۆ سیری له‌سه‌ر ماك له‌گه‌ڵ گرافیكه جوان و ناوازه‌كه‌یدا. و كاتی ئاشكراكردنی تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی زۆر نزیكه، ئه‌پڵ له حوزه‌یرانی ئه‌مساڵدا له كۆنفرانسی ساڵانه‌ی جیهانی ئه‌پڵ بۆ په‌ره‌پێده‌ران، سیسته‌می وه‌گه‌ڕخه‌ری OSX 10.12 ده‌ناسێنێت و بەنیازیشە سیری لەگەڵ تێکهەڵکێش بکات.
سه‌باره‌ت به ڕووكاری سیری، له جیاتی ئه‌وه‌ی پڕ به شاشه ده‌ربكه‌وێت وه‌ك له ئایفۆن و ته‌نانه‌ت له ئای پاد پڕۆشدا وایه، یاخود وه‌ك سه‌نته‌ری تێبینیه‌كان ده‌ربكه‌وێت له‌لای ڕاستی شاشه‌وه وه‌ك له ماك دا وایه سیری له لیستی سه‌ره‌وه‌ی شاشه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت له نێوان وێنۆچکەی سه‌نته‌ری ئاگاهییەکان و وێنۆچکەی گه‌ڕان. كاتێك به‌كارهێنه‌ر كرته له‌سه‌ر وێنۆچکەی سیری ده‌كات، ڕووكاری سیری له لای ڕاستی سه‌ره‌وه‌ی شاشه‌كه ده‌رده‌كه‌وێت، وه‌ك له وێنه‌كانی خوارەوە دیاره. ئەمە لەکاتێکدایە بۆچوونی تریش هەن ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە سیری لەوەیە پڕشاشە بێت وەکو لە سیستەمی iOS دا بەرچاو دەکەوێت.
سیری له‌سه‌ر ماك هه‌مان ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیانه‌ی ده‌مێنێ كه له سیسته‌می iOS دا بوونیان هه‌یه، هه‌روه‌ك بوونی ڕێی كورت بۆ چالاك كرنی له‌سه‌ر ته‌خته‌كلیل، یان كاتێك ماك له‌سه‌ر شه‌حن بوو به وتنی هێی سیری به
سەرچاوە www.kitn.net
