مۆبایلی Galaxy S7 Active بەرگر بۆ ساتە سەختەکان
s7-active-leaked-image-1-1024x683ئەوەی جێگای سەرەنجە ئەوەیە کە گالەکسی ئێس ٧ ئەکتڤ لە ڕووی ئەستوریەوە ٩.٩ ملم ئەستورە بەڵام گالەکسی ئێس ٧ ئێج تەنها ٧.٧ ملم ئەستورەیەکەیەتی ئەمەش بەهۆی ئەوەی گالەکسی ئێس ٧ ئەکتڤ بە مادەی تر ڕووپۆش کراوە لەبەر ئەوە ئەستوریەکەی زیاترە و بەمەش توانای بەرگەگرتنی دەبێت بۆ پێداکیشان و بەربوونەوە لەشوێنی بەرز و کەوتنە ناو ئاوەوە. دەربارەی تایبەتمەندیەکانی تری وەکو براکانی تری پڕۆسێسەری جۆری کوالکۆم سناپدراگۆن ٨٢٠ی لەسەرە و ڕامی ٤ گێگابایتە و بیرگەی ناوخۆیی ٣٢ گێگابایتە بەڵام شوێنی دەرچەی ئێسی دی هەیە و دەتوانیت بیرگەکەی زیاتر بکەیت. کامێرای پێشەوەی ئەم مۆبایلە ٥ مێگاپێکسڵە و هی پشتەوەی ١٢ مێگاپێکسڵە.
سەرچاوە www.kitn.net
