فەسبووک 50 ملیۆن دۆلار دەدات بە کاسایەتیەکان بۆ ئەوەی پەخشی راستەوخۆ ئەنجام بدەن

فەسبووک 50 ملیۆن دۆلار دەدات بە کاسایەتیەکان بۆ ئەوەی پەخشی راستەوخۆ ئەنجام بدەن
دوا بەدوای راگەیاندنی پڕۆژەی پەخشی راستەخۆ لە لایەک گەورە کۆمپانیای فەیسبووک و دەنگ دانەوەیەکی جیهانی لەبارەوە، لە ئێستادا کۆمپانیاکە کار لەسەر ئەوە دەکات کە زیاتر و زیاتر پەرە بە بواری پەخشی راستەوخۆ بدات و رێژەی پەخشەکان و بینەران لەسەرانسەری جیهان دا زیاد بکات.
لە نوێترین کاریاندا ، بڕیاریان داوە بڕی 50 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی وەک قۆناغی سەرەتا ببەخشێت بە کەسایەتیە ناودارەکانی بواری سینەما و وەرزش و بوارەکانی تر بۆ ئەوەی پەخشی راستەوخۆ یەنجام بدەن لە فەیسبووک.

لەهەمان کاتدا وا بڕیارە فەیسبووک بەڵێننامە لەگەل تەلەڤزیۆن و کەناڵە جیهانیەکان بکات بۆ ئەوەی پەخشەکانیان بگوازنەوە ناو تۆڕەکە، بۆ ئەم مەبەستەش بودجەیەکی زۆری بۆ ئەم کارە تەرخان کردوە.
Top