داتاشۆیەكی تایبەت بە مۆبایل

داتاشۆیەكی تایبەت بە مۆبایل
داتاشۆیەكی تایبەت بە مۆبایل

هەندێك لە مۆبایلەكان راستەوخۆ پرۆژكتەر واتا داتاشۆی تێدایە، هەرچەندە داتاشۆیەكان رەنگە زۆر بەهێز نەبن بەڵام دەكرێت بەشێك لە ئەركەكان راپەڕێنن، لەم دواییەدا هەوڵدرا وەك ئامێرێكی بە جیا بۆ مۆبایلەكانی ئایفۆن پرۆژكتەر بەرهەم بێت. پرۆژكتەری جۆری mobilecinema i60 یەكێكە لەم پرۆژكتەرانە، بەهۆیەوە دەكرێت وێنە و ڤیدیۆیەكان بە قەوارەی 60 ئینج لەسەر دیواری سپی نیشان بدات. پرۆژكتەرەكە بۆ گەشت و گەڕان و كۆڕ و كۆبوونەوەكان گرنگی خۆی هەیە.
پرۆژكتەرەكە راستەوخۆ بەهۆی تەكنەلۆژیای DLP پرۆگرامەكان بڵاودەكاتەوە. كوالیتی نیشاندان لەو پرۆژكتەرەدا كوالیتی VGAیە. گلۆپی داتاشۆیەكە 20 هەزار كاتژمێرە. ئامێرەكە جگە لەوەی ڤیدیۆ پرۆژكتەرە پاوەربانكێكی بە هێزیشە.
Top