زانیارییەکی نوێ بۆ بەکارھێنەرانی ئایفۆن

زانیارییەکی نوێ بۆ بەکارھێنەرانی ئایفۆن
تۆژینەوەیەکی نوێی بواری تەکنەلۆژیا ئاشکرای کردووە، ئەگەر بە تەواوەتیش پڕۆگرامەکانی ئایفۆن دابخەیت، کاریگەری لەسەر چارجی مۆبایلەکەت نییە.

بەکارھێنەرانی مۆبایلی ئایفۆن، زۆربەی کات دوگمەی “Home” دووجار دادەگرن، بۆ داخستنی ئەو پڕۆگرامانەی پێشووتر بەکاریان ھێناوە، چونکە وا دەزانن ئەگەر بەم شێوەیە پڕۆگرامەکان دابخەیت چارجی مۆبایلەکەیان درەنگتر دادەبەزێت.

توێژینەوەیەکی نوێی تەکنەلۆژی، کە لە وڵاتی بەریتانیا ئەنجام دراوە، ئاشکرا کراوە کە داخستنی ھەموو پڕۆگرامەکان بە تەواوەتی، چارجی مۆبایلەکەت ناپارێزێت و ھیچ کاریگەرییەکیشی بۆ چارجی مۆبایلی ئایفۆن نییە.
Top