جیاوازی چیە لە نێوان (32bit) و (64bit) و تایبەتمەندیەکانیان چیە ؟
هه‌رله‌سه‌ره‌تای دروستكردنی یه‌كه‌م پرۆسێسه‌ره‌وه هه‌رزوو ئەندازیارانی بواری پرۆسێسین ده‌ركیان به‌وه كردوه كه زۆرترین كاری كرا‌و له‌یه‌كه‌ی كاتتدا گرنگترین ئامرازی خێراكردنی كۆمپیوته‌ره ئه‌مه‌ش به به‌رهه‌م هێنانی سیستەمی(8bit) ده‌ستی پێكردو دواتر (16bit) و پاشان (32bit) و (64bit) كه‌له‌ئێستاشدا هه‌ردوو جۆری (32bit & 64bit) زۆرترین و به‌ر بڵاوترینن ئه‌مه‌ش له ئه‌نجامی پێشكه‌وتنی ویندۆزه‌وه سەرچاوەی گرتوە و بێگومان له ماوه‌ی داهاتودا ئه‌م ڕێژه‌یه به‌رز ده‌بێته‌وه ، كاتێك به‌ته‌واوی ڤێرژنی (64bit)ی ویندۆزی ئێكس پی كە له ساڵی 2003 دا بۆ یه‌كه‌م جار مایكرۆسۆفت به‌رهه‌می هێنا ئه‌وه‌ش هۆكاری سه‌ره‌كیه‌كه‌ی كۆمپانیای (AMD) بوو كه پرۆسێسه‌ری (64bit) له‌و ساڵه‌دا به‌رهه‌م هێنابوو .
ئێستا زۆر به ساده‌یی كاری ئه‌م ژمارانه چیه له پرۆسێسه‌ردا ؟
یەك بت واتا تەنها یك ژمارە كە ئەویش یان سفرە یان یەكە ، ئەم سفر و یەكەش بەواتای سیستەم باینەری دێت كە پرۆسێسەر مامەڵەی لەگەڵدا دەكات ، وە ئێمەش دەزانین هەموو زانیاریەكان بە سێوەی سفر و یەك دەنێرێت بۆ پرۆسێسەركردن كەوایە پرۆسێسەرەكە بە پێ ی ژمارەی بتەكان توانای پرۆسێسەركردنی داتای هەیە لە یەك كاتتدا بۆ نمونه پرۆسێسه‌ری هه‌شت بتی ده‌توانێت له یه‌ك كاتتدا هه‌شت بت كار بكات ئه‌وه‌ش پێوانه‌یه‌كی ستاندارده وه به‌ڵام شانزه بتی بێت ئەوا له چاو خێرایی پێشودا دوو هێنده‌یه بێگومان به به‌رزبوونه‌وه‌ی ئه‌م ژمارانه‌ی پرۆسێسه‌ر خێرایی كۆمپیوته‌ریش له به‌ڕێكردنی كاره‌كاندا دوو هێند ده‌بێت . له ئێستادا دوو جۆرە وه‌ك وتم زۆر بڵاوه بێگومان جۆری دووه‌م باشتره‌و كاره‌كان باشتر به‌ڕێ ده‌كات . به‌ڵام خاڵی گرنگ له به‌كارهێنانی پرۆسێسه‌ری (64bit) ئامرازه یاریده‌ده‌ره‌كانن كه به‌ڕاستی به بێ ئه‌وان ناتوانێت كاره‌كان باش ڕاپه‌ڕێنێت كه ئه‌ویش خۆی دەبینێتەوە لە { ڕام ، كارتی ، شاشه ، مه‌زه‌بۆردێكی پێشكه‌وتوو } كه ئه‌مانه هۆكاری سه‌ره‌كین بۆ ئه‌وه‌ی خێراییه بنه‌ڕە‌تیه‌كه‌ی (64bit) مان ده‌ست بكه‌وێت بێ ئه‌مانه ئه‌و توانایه‌ی كه هه‌یه‌تی وه‌ك پێویست سودی لێوه‌رناگیرێت .
سه‌باره‌ت به ویندۆز كه بۆچی له ئێستادا (32bit) و (64bit) ی هه‌یه ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر هه‌مان كار‌و فرمانه بۆنمونه ئه‌گه‌ر تۆ كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت ئه‌و توانایی كه له‌سه‌ره‌وه باسكرا هه‌یبێت ئه‌وا باشتر وایه ویندۆزی (64bit) به‌كاربهێنیت چونكه كاره‌كان به خێرایی دوو ئه‌وه‌ندی (32bit) ڕاده‌په‌ڕێنێت .
له چ كاتێكدا (64bit) پێویسته كاریپێبكرێت ؟
له ڕاستیدا باشتر وایه كه‌سانی دیزاین كار وه‌ك ئه‌و كه‌سانه‌یی كه كار به به‌رنامه‌كانی ئه‌دۆب ده‌كه‌ن ئه‌م پرۆسێسه‌ره‌و سیسته‌مه به‌كاربهێننن چونكه بۆ ئه‌وان ئه‌م كاره پاڵنه‌رێكی باشه بۆ خێرا ڕاپه‌ڕاندنی كاره‌كانی دیزاین .هاوكات پێویسته ویندۆزه‌كه‌شیان (64bit) بێت و ڕامه‌كه‌شیان له چوار گێگا كه‌متر نه‌بێت ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ش كه كاری پێده‌كه‌ن پاڵپشتی (64bit) بكات چونكە ئەگەر دەرچووی بەرنامەكە پاڵپشت نەكرابێت بەو ژمارەیە كەواتە هەمان خێرایی ٣٢ بتەكەمان دەستدەكەوێت لە كاتی بەكارهێنانیدا .
خراپیه‌كانی سیستەمی (64bit) چیه ؟
كۆمپانیایی مایكرۆسۆفت له دوای ده‌رچونی ویندۆزی ئێكس پیه‌وه به ماوه‌یه‌ك ویندۆزی (64bit) له‌م ویندۆزه خسته بازاڕە‌وه ئیدی له‌و كاته‌وه به به‌رده‌وامی دوو جۆر له سیسته‌م بەرهەم دەهێنێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌كارهێنه‌ران سودی لێوه‌ربگرن ئه‌وه‌ش به‌و مانایه دێت كه به‌كارهێنه‌ران دوو جۆرن . یه‌كه‌م یان كاری دیزاین و به‌رنامه به‌هێزه‌كانی بواری ئه‌كشن ده‌كه‌ن دووه‌میان هه‌ر به‌رنامه بڵاوه‌كانی به‌ڕێوه‌بردن و ئینته‌رنێت به‌كار ده‌هێنن هه‌ر بۆیه ده‌بێت خۆت له یه‌كێكیاندا ببینیته‌وه چونكه تۆ نا‌توانیت له سه‌ر پرۆسێسه‌رێك كه (64bit) نیه ویندۆزێكی (64bit) دابه‌زێنێت سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش هه‌موو به‌رنامه بڵاوه‌كانی بواری كۆمپیوته‌ر بە تەواوی پشتیوانی لە ویندۆزی (64bit) ناكەن ، به‌ڵكو ژماره‌یه‌كیان ئه‌و توانایه‌یان هه‌یه ئه‌وه‌ش به‌و مانایه دێت شه‌رت نیه هه‌موو كه‌سێك كاری به‌و خێراییه زۆره هه‌بێت بۆیه ئه‌گه‌ر تۆ به‌كارهێنه‌رێكی سه‌ره‌تایی كۆمپیوته‌ریش بیت ئه‌وا پێویست ناكات ڕاسته‌وخۆ په‌نا ببه‌یته به‌ر ویندۆزی (64bit) به‌ڵكو ده‌كرێت پرۆسێسه‌ره‌كه‌ت (64bit) بێت به‌ڵام ویندۆزه‌كه‌ت با (32bit) بێت كاریگه‌ری ئه‌و خێراییه‌ی پرۆسێسه‌ر له‌م كاته‌دا له كاتی ئاڵوگۆڕكردنی فایله‌كاندا ده‌رده‌كه‌وێت چونكه ده‌كرێت له سه‌ر پرۆسێسه‌رێكی (64bit) به‌ئاسانی كار به ویندۆز (32bit) بكه‌یت و هاوكات ئه‌و خێراییه‌ی كه باسم كرد له‌سه‌ره‌وه به بوونی ئه‌و ئامێره یاریده‌ده‌رو پێویستانه ته‌واوی به‌رنامه‌كان دابه‌زێنیت) جگه له‌و به‌رنامانه‌ی كه خۆیان له بنه‌ڕeتتدا بۆ (64bit) دروست كراون .
سه‌ره‌ڕای ئه‌وكارانه‌ی باسم كرد پرۆسێسه‌ری (64bit) پاڵپشت و پشتیوانی ته‌واوی یاریه‌كانی كۆمپیوته‌ره و زۆر ده‌ورێكی گرنگ ده‌بینێت له‌به‌گه‌ڕخستنیدا هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر ویندۆزه‌كه‌ت (64bit) بێت ئه‌وا هه‌ر به‌رنامه‌یه‌ك كه دای دابه‌زێنێت ڕاسته‌وخۆ ئه‌گه‌ر (64bit) له ناو پرۆگرام فایلدا ده‌توانیت به ئاسانی بیدۆزیته‌وه به‌ڵام ئه‌گه‌ر (32bit) بێت ئه‌وا له فۆڵده‌رێكی تردا به‌ناوی (Program Files x86) ده‌توانیت بیبینیت ئه‌مه‌ش تایبه‌تمه‌ندیه‌كی باشی ویندۆزی (64bit) كه ده‌توانیت به‌ئاسانی به‌رنامه‌كان بناسیته‌وه كه ئایا ئه‌و به‌رنامه‌ی دات به‌زاندوه (64bit)یان (32bit) ە ، هه‌روه‌ها سیسته‌می به‌گه‌ڕخستنی ماك ته‌نها له‌سه‌ر ئه‌و پرۆسێسه‌رانه كار ده‌كات كه (64bit) ن .
سەرچاوە ئای فۆر كوردی
