باڵندەیەكی دیجیتالی بۆ كات بەسەر بردن

باڵندەیەكی دیجیتالی بۆ كات بەسەر بردن
باڵندەیەكی دیجیتالی بۆ كات بەسەر بردن
ئەوانەی حەزیان لە راگرتنی باڵندەیە دەزانن باڵندەكان هەموویان دەستەمۆ و كەوی نابن، هەروەها راگرتن و بەخێوكردنی باڵندە ماندووبوونی خۆی هەیە.. هەربۆیە باڵندەی دیجیتالی رەنگە لە داهاتوودا شوێنی باڵندەی واقیعی بگرێتەوە، باڵندەیەك كە بە هەر ئاوازێك حەزی لێبكەی بخوێنێ، بۆ هەر شوێنێك كە مەبەستتە وەدوات كەوێ، نە دانی بوێ و نە ئاو...
باڵندەیەكی بچووكی دیجیتالی بەناوی Bionic Bird بەرهەم هاتووە، كە بەهۆی بلوتوس و پرۆگرامێكی تایبەتەوە لەگەڵ مۆبایل پەیوەند دەدرێت، بە خێرایی 12 كیلۆمەتر لە كاتژمێردا دەفڕێت و نمایشی سەرنج راكێش ئەنجام دەدات. سنووری فڕینەكەی سەد مەترە.
Top