سایتێك ئەركی فۆتۆشۆپ ئەنجام دەدات
گەلێك سایت هەن كە كارو ئەركیان تایبەتە بە وێنە و دەستكاری كردنی وێنە وەك گۆڕینی سایز، گۆڕینی فۆڕمات و چەند ئەركی سادەی دیكە.. یەكێك لە سایتە سەركەوتووەكانی ئەو بوارە سایتیhttps://raw.pics.io/ یە.. كاركردن بەم سایتە زۆر ئاسانە، كاتێك كردتەوە ئەو شوێنەی كە تایبەتە بە كردنەوەی وێنە، دادەگری و وێنەكەت دادەبەزینی، دواتر دەتوانی گۆڕانكاری بەسەر وێنەكەدا بێنی..
هەرچەندە سایتەكە شوێنی فۆتۆشۆپ ناگرێتەوە، بەڵام دەكرێت لە زۆر بواردا ئەوكاتەی فۆتۆشۆپ و پرۆگرامە هاوشێوەكانی لەبەردەستدانین پشتی پێ ببەسترێ...
